
بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بكات و كۆبوونەوەیەك لەبارەی پێوەندییەكانی نێوانیان و گفتوگۆكانی بودجە و هەڵبژاردنی ئەمساڵ باس بكرێت.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات.
باس لەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەی نێوانیان باس لە دۆخی هەرێمی كوردستان و پێوەندەییەكانی هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنەكان و بودجەی 2021ی عێراق دەكرێت.
شاندەكەی پارتی پێكهاتوون لە كاكەمین نەجار، كەمال كەركووكی، زەعیم عەلی، عەلی حوسێن و پشتیوان سادق، شاندی یەكگرتوو پێكهاتووە لە خەلیل ئیبراهیم، سەلاحەدین بابەبکر، مەحمەد هاودیانی و کەژاڵ هادی، هەروەها كۆبوونەوەكە لە مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
ئەو كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە دوێنێ شاندێكی پارتی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبوونەوە و گفتوگۆ لەسەر بودجەی عێراق كرا لەگەڵ كۆمەڵێك بابەتی تر.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە