
ئەحمەدی حاجی ڕەشید، كە بە یەكێك لە پەرلەمانتارە خۆفرۆشەكانی بەغدا ناسراوە كە یەكێكیشە لە پشتیوانە سەرسەختەكانی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر، لە نوێترین لێدوانیدا داوای كردووە بڕگەیەك لە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراقدا جێگیر بكرێت تاوەكوو سلێمانی ”وەك هەر پارێزگایەكی عێراقی“ راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا بكات.
لە بەرامبەردا نهدا مێرگهسۆرى، ئهندامى پێشووى پەرلەمانی عێراق،راگەیاند، شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە قوباد تاڵەبانی سەرۆكایەتی دەكرد، لەگەڵ حكوومەتی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق ڕێككەوتوون و هەموو ئامادەییەكیشیان دەربڕیوە، كەواتە با ئەحمەدی حاجی ڕەشید و هاوشێوەكانی لە جێگەی بڕ و بیانوو هێنانەوە و مامەحەمەیی بۆ بەغدا، دان بەوەدا بنێن كە ئەوە حكوومەتی عێراقە ئامادە نییە ڕێككەوتنی كۆتایی بكات.
جەختیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان بەو یەكە ئیدارییانەی ئێستا لە دەستووری عێراقدا وەك هەرێمێكی فیدڕاڵی دانی پێدانراوە و ”بە دوو قسەی ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەستكاریی دەستوور ناكرێ و هەر یاسایەكیش دەربچێت لەمبارەیەوە، جێبەجێ ناكرێت چونكە پێشێلكارییەكی زەقی دەستوور دەبێت.
پرسیاری ئەوەشی لە ئەحمەدی حاجی رەشید كرد، ئەو كاتەی كەركووكیان ڕادەستی حەسەن پلایس و راكان جبووری كرد، بەڵێنیان دەدا كە سلێمانی راستەوخۆ بە بەغداوە دەبەستەوە و مووچەی بۆ دەنێردرێت، بەڵام چیان دەستكەوت؟ جگە لەوەی خۆیان زەلیل بوون و خەڵكی كەركووكیشیان خستە ژێر رەحمەتی میلیشیاكان و بەهۆیەوە پرۆسەی تەعریب دەستی پێكردەوە.
جەختیشی كردەوە كە ئەو بەغدایەی ئەحمەدی حاجی رەشید و پەرلەمانتارانی هاوشێوەی و دەستە و تاقمی خۆفرۆش خەونی پێوە دەبینن، تووشی داڕمانی ئابووریی سیاسی بۆتهوه.