نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی باڵای پارتی له‌ سلێمانی لاهوور و تاقمه‌كه‌ی داهاتی ناوخۆی سنووره‌كه‌ ده‌دزن

به‌رپرسێكی باڵای پارتی له‌ سلێمانی لاهوور و تاقمه‌كه‌ی داهاتی ناوخۆی سنووره‌كه‌ ده‌دزن

ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی/ هەڵەبجە، دووپات دەكاتەوە كە داهاتی مەرزەكانی سنووری سلێمانی، بۆ حكوومەت ناگەڕێتەوە و زۆربەی دەچێتە گیرفانی باندە قاچاخەكانی لاهوور جەنگی.

رزگار ئەژی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی/ هەڵەبجە، راگەیاند، ئەوەی لە دەڤەری سلێمانی دەگوزەرێت، لە رووی یاسایی و بەرنامەی حكوومەتەوە كە بڕیار وایە هەموو داهاتی خاڵە سنوورییەكان بگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت و پێچەوانەی یاسایە و یەك ناگرێتەوە.

روونیشی كردەوە كە بەشی زۆری داهاتی ئەو خاڵە سنوورییانەی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی قاچاخ وەردەگیرێت، ناچێتەوە سەر حیسابی داهاتی گشتی، بەڵكو بۆ باندە قاچاخەكانی لاهوورە و بەوەیش ئەو داهاتە هیچ سوودێك بە كوردستان ناگەیەنێت.

بەرپرسەكەی پارتی دەڵێ‌، ئەو هاوسەرۆكەی یەكێتی بەردەوام كار بۆ تێكدانی كوردستان و یەكڕیزی لایەنەكان دەكات.

دوای ئەوە لەلایەن تاقمەكەی لاهوور جەنگییەوە چەندان خۆپێشاندەر كوژران، ئێستە بۆ موزایەدە و رووسپیكردنەوەی خۆی، لاهوور جەنگی سەردانی ماڵەكانیان دەكات. دەیەوێ‌ سوڵح لەگەڵ ماڵباتی ئەوانە بكات كە لەلایەن كۆمیتەكانی یەكێتییەوە تەقەیان لێ‌ كرا.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *