
لای خۆیه‌وه د. رێبین سه‌لام مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی له كوردستان، ڕاگه‌یاند، لاهوور جه‌نگی ناتوانێت له سه‌ر لووتی خۆی دوورتر بڕوانێت، چونكه له ململانێیه‌كانی ناو باڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سوودی وه‌رگرت و هاته پێشه‌وه.
د. رێبین سه‌لام پێی وایه كه ئه‌و له‌ماوه‌یه‌كی كورتی هاتنه پێشه‌وه‌ی له‌ناو یه‌كێتی چه‌ندان كه‌تنی كردووه كه له راده‌ستكردنی مسته‌فا سه‌لیمی له پێنجوێن بۆ هه‌واڵگری ئێرانی ده‌ستی پێ كرد، جگه له‌وه زیاتر له 100 داعشی له كه‌ركووك راده‌ستی راكان جبوری كرده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ هه‌ستی خه‌ڵكی كوردستان بكات كه ئازاری به‌ده‌ست ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌وه بینیوه.
” له سلێمانی هانی خه‌ڵك ده‌دات له‌سه‌ر نه‌بوونی مووچه، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا 270 ده‌فته‌ر دۆلاری له‌ده‌ست چوو به‌هۆی سپۆنسه‌ركردنی ماڵپه‌ڕ و هه‌ژماره ساخته‌كانی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبووك په‌یجه ساخته‌كانی راگیرا” رێبین سه‌لام وای گوت.
ئه‌و چاودێره سیاسییه پێی وایه كه جیا له قاچاخی مه‌رزه‌كان، لاهوور بازگه‌ی له سنووری سلێمانی داناوه و سه‌رانه له خه‌ڵك وه‌رده‌گرێ، به‌هۆی هاوئاهه‌نگیشی له‌گه‌ڵ ئێران دوور نییه له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه سلێمانی هێڵی سووری به‌سه‌ردا بهێنرێ.