
شیرین یونس، پەرلەمانتاری سەر بە تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر، لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی تاقمە خۆفرۆشەكە بۆ پاككردنەوەی پەرێزی لاهوور جەنگی لە كوشتنی خۆپیشاندەرانی سلێمانی دەیدەن، پەلاماری پارتی و پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی داوە.
لە بەرامبەردا سه‌عید هه‌ركى، ئه‌ندامى فراكسیۆنی پارتی لە په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاگه‌یاند: ”ئه‌وه‌ی شیرین یونس دەیڵێت، قسه‌ی بازاڕی و مەجلیسی خۆفرۆشەكان خۆیانە، پارتی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره بە وڕێنەی خۆفرۆشان زیانی پێبگات“.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەوە قوباد تاڵەبانیی خۆیانە دەڵێت قەوارەی هەرێمی كوردستان لە مەترسی دایە، ”ئەوەش لە ئەنجامی خۆفرۆشی و خاكفرۆشیی شێخەكەی شیرین یونسە“.
گوتیشی: ”ازانم شیرین باسی كامه سه‌ردانی لاهوور جەنگی ده‌كات، ئه‌و سه‌ردانانه‌ی بۆ وێنه‌گرتنی (فەیسبووك) كردی؟ یان ئه‌و سه‌ردانانه‌ی كه به ته‌مابوو سلێمانی به ده‌ردی كه‌ركووك ببات لە بەغدا و كەس حیسابی بۆ نەكرد؟“.
پەرلەمانتارەكەی پارتی دووپاتی كردەوە: ”دیموكراتیه‌ت لای شێخی خۆفرۆشان ئه‌وه‌یه هانی منداڵی خه‌ڵك بدات و خه‌ڵك به كوشت بدات و دام ده‌زگای حكوومه‌ت و بارەگای لایەنەكان بسوتێنن و تاڵانی بكەن، بۆ مه‌رامی خۆیان گه‌نده‌ڵی و قاچاخچێتیی ده‌روازه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان بكەن و ئاسایشی خۆراك و تەندروستیی خەڵك بخەنە مەترسییەوە، دواتریش كە دەزانن خۆپیشاندان لە دژی خۆیان دەكرێت، دەكەونە وێزەی خەڵك و دەیانكوژن“.
جەختیشی كردەوە، با پەرلەمانتارانی سەر بەو تاقمە خۆفرۆشە ئاستەنگ دروست نەكەن تاوەكوو لێژنەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی سلێمانی بە بێلایەنی راپۆرتی خۆیان رابگەیەنن، ئەوكاتە دەردەكەوێت چەكدارەكانی شێخی خۆفرۆشان چۆن تەقەیان لە خەڵكی كردووە و ”دواتریش بۆ موزایەدە و پەرێز پاككردنەوە چوونەتە ماڵیان“.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە