
ئەو ئهندامى سهركردایهتیی پارتى راشیگەیاندووە كە ئەو دۆخەی لە سلێمانی روودەدات، شەڕی لاهوور جەنگییە لەگەڵ بەرپرسانی دیكەینزیك و دەڤەرەكەی خۆی و پەیوەندییان بە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە، دەشلێت”ئەم ئاگرەی بەریانداوەتە سلێمانی، بۆ ئەوەیەتیخۆی دەسەڵاتی ئەوەل و ئەخیر لە دەڤەری سلێمانی بگرێتە دەست“.
هەروەها عەلی عەونی راشیگەیاندووە کە: منداڵیش باوەڕ بەوە ناكات بە فەرمانی فەرمی تەقە لە خەڵك كرابێت لەو ڕووداوانەدا جگە لە خەڵك،پیشمەرگەی پارتیش شەهید كراوە و ئەوە یەكەمینجاریش نییە ئەم كارانە لەو دەڤەرە دەكرێن،“.
هەرەها دەشلێت ”تەنیا بۆ موزایەدە و پاككردنەوەی پەرێزی خۆیەتی لەو تاوانانەی لەم دواییانەدا كران، بەڵام ئەمە پەرێزیان پاك ناكاتەوە،چونكە هیچ كەسێك لە سلێمانی ناتوانێت بجووڵێت و تەقە لە خەڵكی بكات بەبێ لاهوور جەنگی، تهنانهت هاتنى پهكهكهش بۆ نێو فهوزاكه،لهسهر ویست و داواى لاهوور جەنگی بووه و ئەویش لەسەر داوای خەڵكیتر ئەم كارەی كردووە“.