
چاودێرانی سیاسی لەبارەی خۆپێشاندان و سوتاندنی بارەگاكان رایانگەیاندووە، خۆپێشاندانەكان بۆ ماف ژمارەكەی جیاوازی هەیە لەگەڵ تێكدەران و ئەوانەی بارەگا و فەرمانگەكانیان دەسووتاند، چونكە خۆپێشاندەران داوایەكی دیاری كراویان هەیە، كە ژمارەی خەڵك لەژێر ئەو داوایە دێتە سەر شەقام ئەوە لە هەموو دونیادا بوونی هەیە، بەڵام ئەوانەی دەسوتێنن و دەرووخێنن ژمارەیان زۆر كەمە، پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئەرێ گەلۆ ئەوانەی لەژێر ناوی برسیەتی دێن بارەگا دەسووتێنن و فەرمانگەكان دەسووتێنن، كێ رەوانەی كردووە، ئەو هەموو نەوتە سپیەی كە بۆ سوتاندن دێنن لەكوێ دێنن و كێ بۆیان دابین دەكات”.
پێشتر لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوەکانی سلێمانی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندبوو كە رووبەروو بوونەوەی خۆپێشاندانەكانی سلێمانی بەفەرمانی لاهور جەنگی بووە، هەر لەو بارەیەوە چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە سوتاندن و تاڵانكردنەكانیش پەیوەندیان هەیە بە دەسەڵاتدارێك، چونكە ئامادەكاریەكان بۆ سوتاندنی بارەگاكان و فەرمانگەكان مایەی شۆك بونە چونكە نەوتی سپیان بۆ ئامادە كراوە”.
حیکمەت محەممەد ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوەکانی ئەم دواییەی سلێمانی ئاشکرای دەکات ، گرووپێکی چەکداری سەر بە لاهور جەنگی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و هەر ئەوانیش بوون خەڵکیان هان داوە بۆ سووتاندنی بارەگا و شوێنە گشتییە ، ئەو ئەنجامەش ئەنجامی کۆتایی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی کوردستانە .