
ساڵێكه كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی ئه‌نجامدراوه به‌ڵام ئه‌و حزبه نه‌ی توانیوه ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاوسه‌رۆكان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌و حزبه یه‌كلای بكاته‌وه به‌هۆی ململانێ ناوخۆیه‌كانه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و ئه‌ندامانی پێشووی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی،تاكو ئێسته‌ش نازانن ده‌سه‌ڵاته‌كانیان كامه‌یه و ڕۆڵیان له‌ناو یه‌كێتی چییه.
هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی له پافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی پێك هاتوون كێشه‌ی قووڵ له‌نێوانیاندا هه‌یه، چه‌ندین جار لاهوور جه‌نگی سه‌ركێشی كردووه له ڕاگرتنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پافڵ تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ فه‌شه‌لیان به‌بڕیاره‌كه‌ی هێنا و ڕێواز فایه‌ق دانشتنه‌كانی ئه‌نجامدا، سڕكردنی مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی و حساب بۆنه‌كردنی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیاره‌وه، بڕیاردان له به‌شداری نه‌كردنی تیمی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی یه‌كێتیی له كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم جارێكی تر قوباد تاڵه‌بانی و ڕێواز فایه‌ق قسه‌یان شكاند و به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانیان كرد.
سه‌رچاوه‌كانی به‌رپرس له‌ناو یه‌كێتی ده‌ڵێن، پافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆك و قوباد تاڵه‌بانی برای و ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوو و به‌رپرسانی زۆری یه‌كێتی به‌به‌رنامه كار ده‌كه‌ن بۆ شكاندنی شكۆی بڕیاره‌كانی اهوور شێخ جه‌نگی .