
پەکەکە لە ڕێی شەڕفرۆشتن دەیەوێت قەوارەی هەرێم بسڕێتەوە و ئەنجێندای وڵاتانی هەرێمیش جێبەجێ بکات.
ئەرشەد حسێن ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند، شەڕفرۆشتنی پەکەکە بە هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە چەند هۆکارێکی هەیە، کە سەرەکی ترینی ئەوەیە وڵاتانی هەرێمی لە پشتییەوەیە.
زیاتر گوتی، پەکەکە بووەتە هۆکاری ئەوەی کە تورکیا هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان و بەشێک لەناوچە سنوورییەکان دەگیر بکات، هەروەها بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و وێرانکردنی گوندەکان و سوتاندنی ڕەزو باخی هاووڵاتییان کێشەیەکی گەورەی ئابووری خوڵقاندووە.
ئاماژهى دا، پەکەکە مەبەستییەتی قەوارەی هەرێمی کوردستان نەمێنێت، چاوی بەو حکوومەتە هەڵنایات کە لە باشووری کوردستان هەیە و بووەتە پەناگەیەکی باشیش بۆ پارچەکانی تری کوردستان