
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان كە فەرماندەیەكی پێشووی سەربازیی حزبەكەیە، ڕەخنە لە سیاسەتی یەكێتی بەرامبەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەگرێت و ئاشكرای دەكات كە پەكەكە هیچ حیسابێك بۆ حزبەكەیان ناكات.
لەمبارەیەوە فارووق كەریم، پەرلەمانتاری پێشووتری یەكێتی راگەیاند: ”دۆخەكە له‌ده‌ست ده‌رچووە، په‌كه‌كه ئه‌وه‌ی ویستی له سلێمانی كردی“.
جەختیشی كردەوە: ”راشكاوانه قسه بكه‌ین، ئێستا یەكێتی ناتوانێت پێشیان بڵێت بڕۆن، چونكە سەركردایەتیی په‌كه‌كه حیساب بۆ یه‌كێتی ناكات و یەكێتی لای ئەوان چیتر ژمارە نییه“.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی یەكێتی ئاشكرای كرد كە لە نێو بنەماڵە یەكێتییەكان و ئەو كەسانەی كە لە ڕابردوودا لەگەڵ یەكێتیدا كاریان كردووە، پەكەكە كاری ڕێكخستن دەكات و ئەندام و لایەنگرانی خۆی زیاد دەكات. گوتیشی: ”لەم چەمچەماڵە خەڵكێكی زۆریان كردۆتە ئه‌ندام و به‌كاری ده‌هێنن، یه‌كێتی رووبه‌رووی كێ ده‌بێته‌وه؟ له خانه‌واده‌ی یه‌كێتییەكان و له ماڵه یەكێتییەكان ئەندام و لایەنگری په‌كه‌كه دروست بووه، خۆ ناچیت بیانكوژیت؟“.