
پەرلەمانتارێکی کوردستان لە لیژنەی پێشمەرگە رایدەگەیەنێ کە دوێنی شەو چەکدارانی یەپەگە بەو چەکانە هێرشیان کردووەتە سەر هێزی پێشمەرگە لە سحێلا کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێیان دراوە، دەشڵێ هێرشەکەی دوێنێ شەوی یەپەگە تەواوکاری کارە قێزەونەکانی پەکەکەیە.
سەعید مستهفا، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە و فراكسیۆنى پارتى لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگهیاند: “هێرشهكهى دوێنێ شەوی یەپەگە بۆ سەر خاڵێکی هێزی پێشمەرگە لە سحێلا تهواوكهری كاره قێزەونەکانی پەکەکەیە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان”.
گوتیشى: “پەکەکە و یەپەگە هەمان بەرنامە پەیڕەو دەکەن کە ئەویش دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ئەجێندای دوژمنانی کوردە، پەکەکە بووەتە سەرئێشە و کێشە بۆ هەرێمی کوردستان ئەمە لەکاتێکدایە کە خەباتی ئەوان لە باکوورە نەک لە باشووری کوردستان”.
ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی پێشمەرگە ڕوونیشکردەوە “یەپەگە به چهكى هاوپهیمانان هێرشیان كردووەته سهر هێزى پێشمهرگه و هیچ ڕێزێكى ههرێمى كوردستانیان نهگرتووه له كاتێكدا له كوردستان خهباتى خۆیان دهست پێكردووه، پهكهكه خراوهته لیستى تیرۆر له لایهكى تریشه بەو چەکەی کە هاوپهیمانان وهرگیراوه شهڕ لە دژی پێشمەرگە دەکەن، داوا لە هاوپەیمانان دەکەین سنوورێک بۆ پەکەکە دابنێن”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە