
سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا رایدەگەیێنێت، ئامادەن بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، بەڵام چاوەڕوانی حکومەتی عێراقن بۆ ئەوەی وەڵامیان بدەنەوە کە بەرامبەر پێدانی داهاتی نەوتی و نانەوتی چەندێک پارە بە هەرێمی کوردستان دەدەن، دەشڵێت، “گفتوگۆکان بەردەوامن و شکستیان نەهێناوە”.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، “داوا لە هەموو لایەک دەکەین سەبریان هەبێت و ئێمە لێرەین بۆ وەرگرتنی حەقی هەرێمی کوردستان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و دڵنیام دەگەینە ئەنجامێکی سەرکەوتوو
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە