نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: شاسوار عه‌بدولواحید شه‌رمه‌زار كرا بزانه‌ چی پێده‌ڵێن

به‌په‌له‌: شاسوار عه‌بدولواحید شه‌رمه‌زار كرا بزانه‌ چی پێده‌ڵێن

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی سەرۆكی گرووپی نەوەی نوێ دەداتەوە كە بازرگانێكی قەرزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و رای دەگەیەنێت پێش بانگەشەی داكۆكیكردن لە مافەكانی خەڵك، قەرزەكان و مووچەی كارمەندانی كەناڵەكانی بدات.

لە بەرامبەردا چیا حەمید، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان،راگەیاند: ”شاسوار عەبدولواحید پێش بانگەشەی داكۆكیكردن لە مافەكانی خەڵك، با بیری بیت كە حەفتا ملیۆن دۆلاری حکوومەتی هەرێمی كوردستان قەرزارە و چەندان ساڵە دەستی بەسەردا گرتووە و نایگەڕێنێتەوە، لە كاتێكدا ئەو پارەیە موڵكی گشتییە و ئەگەر بدرێتەوە، مووچەی دەیان هەزار فەرمانبەری پێدەدرێت“.

ڕوونیشی كردەوە، شاسوار عەبدولواحید لەوەتەی پڕۆژەكانی بە پارەی حكوومەت دروست كردووە، پارەی لە زیاتر لە دە هەزار خاوەن پشكی چاڤیلاند وەرگرتووە و لە جێگەی شایستە داراییەكانی مانگانەیان، تەنیا دوو جار بلیتی یاریكردنی چاڤیلاندی پێداون و پێیاندەڵێت لە جێگەی پارەكانتان، بڕۆن لە پڕۆژە گەشتیارییەكە یاری بكەن، ”راپۆرتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ھەیە لەبارەی زێدەڕۆییەكانی شاسوار عەبدولواحید بۆ سەر موڵكی گشتی لە پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤیلاند و پڕۆژەكانی دیكەی، بۆیە كەسێكی زێدەڕۆكار ناتوانێت داكۆكیكاری مافەكانی خەڵكی بێت“.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *