
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شوعی كوردستان گوتی، به‌رھه‌م ساڵح تا ئێسته ھیچ رۆڵێكی له به‌غدا نه‌بووه و ته‌نیا له ژووره داخراوه‌كان قسه ده‌كات، پێویسته رۆڵی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ھه‌رێم و به‌غدا ھه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حیسابی كورد رۆیشتووه بۆ به‌غدا و پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
ھه‌ندرێن ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان،ڕاگه‌یاند، كێشه‌ی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا كێشه‌ی حوكمدارییه و كێشه‌ی ده‌ستووری و بڕوانه‌بوونه به فیدراڵی، تا ئێسته له لایه‌ن بژارده‌ی سیاسی عێراقی ھه‌ر جاره و له‌سه‌ر ئاوازێك ده‌خوێنن، ئه‌مه‌ش پێویستی به توانای نوێنه‌رانی كورد ھه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
ئه‌وه‌شی گوت: پێویسته به‌رهه‌م ساڵح چیتر له ژووره داخراوه‌كان قسه نه‌كات، چونكه له ژووره داخراوه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بژارده‌ی گشتی نابێت له عێراق، بۆیه پێویسته ئه‌و بۆچوونه ده‌رببڕێت كه پێویسته رۆڵی سه‌رۆك كۆمار بگێڕێت.
ھه‌ندرێن ئه‌حمه‌د گوتی، راسته سه‌رۆك كۆمار پۆسته‌كه‌ی فه‌خرییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێ رۆڵی خۆی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان بگێڕێت، بۆیه پێویسته چیتر بێ ده‌نگ نه‌بێت و رۆڵی خۆی بگێڕێت، وه‌ك چۆن مام جه‌لال رۆڵی خۆی ده‌بینی، بۆیه پێویسته پۆسته‌كه‌ی به‌كار بێنێت.
ئه‌حمه‌د ڕوونیشی كرده‌وه، چه‌ند ھۆكارێك ھه‌ن كه تا ئێسته سه‌رۆك كۆمار رۆڵی خۆی له كێشه سیاسییه‌كان نه‌گێڕاوه، ھه‌ندێكی پێوه‌ندیی به‌مێژووی سیاسی ھه‌یه و به‌شێكیشی پێوه‌ندیی به‌وه ھه‌یه ده‌یه‌وێ وه‌ك سه‌رۆك كۆمار رۆڵ ببینێ نه‌ك وه‌ك نوێنه‌ری كورد كه له‌سه‌ر حیسابی كورد رۆیشتووه بۆ ئه‌وێ.