نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یاساناسێک : بەرھەم ساڵح لەمەر ھەموو پێشلکاریەکانی بەرامبەر ھەرێم دەکرێت بێ دەنگە

یاساناسێک : بەرھەم ساڵح لەمەر ھەموو پێشلکاریەکانی بەرامبەر ھەرێم دەکرێت بێ دەنگە


ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ​ گوتی ، سەرۆک کۆماری عێراق بەرھەم ساڵح تائێستا ھیچ کارێکی نەکردووە سودی بۆ ھەرێم ھەبێت ولەمەر ھەموو پێشێلکاریەکانی بەرامبەر ھەرێم دەکرێت بێ دەنگە.
ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ​ بۆ چرکە گوتی ، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دوو کاری گرنگ ھەیە بیکات کە مافی ھەیە پڕۆژە یاسا بداتە پەرلەمان کە ئەوەی نەکردووە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی ھەرێم وبەغدا ودووەم لەبەرچاوی ئەو پێشێلی دەستور دەکرێت بێ دەنگە و حەشدی شەعبی دێتە ناوشار کە ئەرکی ھێزەکان پاراستنی سنورە ، بۆیە کە بەناوی دەوڵەتیش قسە دەکات پێویستە ھەڵوێستی لەمەر غەدرەکانی لە ھەرێم دەکرێت وەکو برینی مووچە ودەرباز کردنی یاساکان بێ ھەرێم ئەمانە ھەن وتائێستاھیچی نەکردووە.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی، لەبیاننامەکەی خۆشیدا لەبارەی خۆپیشاندان باس لەوە دەکات پێویستە ھەرێم رەچاوی خۆپیشاندەران بکات ،بەڵام بۆچی باسی ئەوە ناکات خۆپیشاندەر مافی سوتاندنی بارەگا و فەرمانگەکانیان نیە وتوندوتیژی بەکار بێنن ،ئەمەش خۆ دزینەوەیە نازانم ئەمە بۆچیە ڕەنگە ئەمە بۆ ئەوە وا بکات خۆی ئامادە بکات بۆ خولێکی دیکە ببێتەوە سەرۆک کۆمار .

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *