نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نوسه‌رێكی كوردستان به‌رهه‌م ساڵح خه‌ریكی پیلان گێڕانه‌ دژی كوردستان

نوسه‌رێكی كوردستان به‌رهه‌م ساڵح خه‌ریكی پیلان گێڕانه‌ دژی كوردستان

سامان محەمەد، نووسەر، لە وتارێكدا بە ناونیشانی (بەرهەم ساڵح خەریکی پیلانگێڕانە دژی هەرێمی کوردستان) بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: ”بەرهەم ساڵح کە بە حیساب بۆیە چووە بۆ بەغدا تا بەرگری لە ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکات، کەچی بە پێچەوانەوە بە هەموو تواناکانیەوە، بە میدیاکانیەوە، بە خۆی و براکانیەوە، خەریکی پیلانگێڕانە دژی هەرێمی کوردستان و هانی ئاژاوە و تێکدان و سووتاندن و ڕووخاندن دەدات“.

هاوكات ڕوونی كردۆتەوە، ”بەرهەم کە لە ناو خەڵکی کوردستان بە کەسێکی بێ هەڵوێست ناسراوە، ئێستا دوای ئەوەی لەسەر ئاستی حزبەکەی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە دۆڕاوە و سوور دەزانێت تەمەنی دەسەڵاتەکەی چەند مانگێکی ماوە، لە جیاتی ئەوەی ئەو چەند مانگە، سەروەرییەک بۆ خۆی تۆمار بکات و لە ڕیزی خەڵکی بەشمەینەتی هەرێمی کوردستان بێت کە هێزە شۆڤێنیستەکانی عێراق نیو مووچەشی پێ ڕەوا نابینن، لە جیاتی ئەوەی بەرهەم لە دوا ڕۆژەکانی دەسەڵاتیدا ئەو بێ حورمەتییە قەبووڵ نەکات کە بەغدا بەرامبەر خەڵکی کوردستان دەیکات، کەچی بەداخەوە خۆی لە ژوورە تاریکەکانەوە لەگەڵ پەرلەمانتارە خۆفرۆشەکانی بەغدا بە نهێنی کۆدەبێتەوە و پیلانی نەگریس دادەڕێژن لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان. نەک هەر خۆی، بەڵکو براکانیشی و میدیا شەپڕێوەکەشی بێشەرمانە و بە ئاشکرا هانی خەڵکی دەدەن بۆ پەلامار و تێکدان و سووتاندنی شوێنە گشتییەکان“.
لە كۆتاییشدا ئەو نووسەرە جەختی كردۆتەوە: ”ئەم هاندانە دەچێنە خانەی تاوان و دڵنیام خەڵکی کوردستان هەرگیز ئەم هەڵوێست و ڕەفتارە قێزەونانەی بیر ناچێتەوە و دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش بە نێوچاوانیانەوە“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *