نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە:پەکەکە لە سلێمانی چەندین تونێلی لێداوە زانیاری بخوێنەوە

بەپەلە:پەکەکە لە سلێمانی چەندین تونێلی لێداوە زانیاری بخوێنەوە

چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنووری گوندەكانی سەر بە شارۆكەی ماوەت لە پارێزگای سلێمانی، بۆ خۆپاراستن لە بۆردمانی فڕۆكەكانی توركیا توونێل لێ دەدەن و بارەگاكانیان تیادا حەشار دەدەن.

مەترسییەكە زیاتر بۆ گوندنشینەكان دەبێت
سەرچاوەیەکی ئاگادار ،ڕاگەیاند، چەكدارانی پەكەكە سەرەڕای ئەوەی بوونەتە سەرچاوەی ترس و دڵەڕاوكێ بۆ دانیشتووانی ناوچەكە، ماوەیەكە دەستیان بە لێدانی توونێل كردووە، ئەمەیش وەك هەنگاوێكی نوێ بۆ خۆپاراستن لە هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا.

زیاتر گوتی، شوێنی توونێلەكان زۆر لە ئاواییەكانەوە دوور نییە، بۆیە گوێمان لە دەنگی تەقینەوەكانیانە كە بۆ هەڵكەندنی توونێلەكان بەكاری دێنن، ئەو هاووڵاتییە ئاشكرای كرد، پەكەكە بارەگاكانی دەباتە ناو ئەو توونێلانەوە، بەمەیش خۆی لە مەترسی بۆردمانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەپارێزێت، بەڵام مەترسییەكە زیاتر بۆ گوندنشینەكان دەبێت.

ئەندامانی پەكەكە لە سنووری سلێمانی بەشێوەیەكی بەرچاو لە زیادبووندان و لە ژمارەكی زۆری گوندەكانی سەر بە شارۆكەكانی شارباژێڕ و ماوەت و پێنجوێن بوونیان هەیە، ئەوان سەرقاڵی قاچاخچییەتی و وەرگرتنی سەرانە و گومرگن لە هاووڵاتییان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *