نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپرسی لقی شنگاڵی پارتی: په‌كه‌كه‌ هێزێكى ناشه‌رعییە لە شنگاڵ ڕۆژانە کوڕ و کچی کورد دەڕفێنن بەمەبەستی بەکوشتدانیان

بەپرسی لقی شنگاڵی پارتی: په‌كه‌كه‌ هێزێكى ناشه‌رعییە لە شنگاڵ ڕۆژانە کوڕ و کچی کورد دەڕفێنن بەمەبەستی بەکوشتدانیان

قادر قاچاخ بەپرسی لقی شنگاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌باس نیوزی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌چەکدارانی په‌كه‌كه‌ بوونه‌ته‌ هۆكارى پشێوی له‌ شنگال ڕۆژانه‌ باج و سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرن و خه‌ڵك ده‌ڕفێنن، شوێنى په‌كه‌كه‌ باكوورى كوردستانه‌ و مه‌یدانیان چۆڵ كردووه‌ ڕایان كردووه‌ خۆیان ده‌ڵێن ئێمه‌ بچینه‌ كوێ توركیا به‌ دواى ئێمه‌وه‌یه‌، ئه‌وان هاتوونه‌ته‌ شنگال و قه‌ندیل بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ كۆسپ له‌ بەردەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

قادر قاچاخ بەپرسی لقی شنگاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ پەکەکە هێزێکی ناشەرعین لە شنگال و لەگەڵ حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردووه‌ پاره‌ له‌ حه‌شدى شه‌عبى وه‌رده‌گرن هه‌ر كاتێك په‌كه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق كێشه‌ى هه‌بوو ئه‌وا حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سوپاى عێراق ده‌كات وه‌ك هێز به‌رگرى له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كات ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ شنگال، به‌ڵام په‌كه‌كه‌ هێزێكى ناشه‌رعییه‌ و پێویسته‌ له‌ شنگال بچێته‌ ده‌ره‌وه‌.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ چەکدارانی پەکەکە ڕۆژانە کچ و کوڕی کورد دەڕفێنن و ئامانجیان تەنیا بە کوشتدانیانە، ڕۆژانە خەڵک دەچەوسێننەوە و ناهێڵن جووتیاران بچنە ناو ڕەز و باغەکانیشیان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *