نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌كه‌كه‌ چۆن شكستی سه‌ربازی هێناوه‌ له‌ كوردستانی باكور؟

په‌كه‌كه‌ چۆن شكستی سه‌ربازی هێناوه‌ له‌ كوردستانی باكور؟

پسپۆڕ وپلەدارێکی سەرربازی رایدەگەیەنێت، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە مەیدانی خەباتی خۆی، کە باکووری کوردستانە، شکستی هێناوە و کێشەش بۆ باشووری کوردستان دروست دەکات.
لیوا محەمەد ھەمەوەندی، پسپۆڕ و شارەزا لەبواری سەربازی، ڕاگەیاند، پەکەکە چالاکییەکانی لەخاکی ھەرێمی کوردستان چڕ کردووەتەوە و بەو ھۆیەوە بیانووی داوەتە تورکیا بۆ ئەوەی گوند و دێھاتەکانی کوردستان بۆردومان بکات.
لیوا محەمەد هەمەوەندی هەروەها رایگەیاند، بێگومان بەھۆی چالاکییەکانی پەکەکەوە، ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی مەترسی بووەتەوە، ئەو گرووپە چەکدارییە مەترسی بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھاووڵاتییانی سڤیل دروست کردووە.
ئەو پسپۆڕە سەربازییە ئاماژەی بەوەش کرد، کە پەکەکە ساڵانێکە لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان جێگیر بووە و هیچ رەچاوی بارودۆخی ئەو بەشەی کوردستان ناکات و بەردەوام مەترسی بۆ ئاسایش و ئابووریی ھەرێمی کوردستان دوست کردووە.
هەروەک لیوا محەمەد هەمەوەندی رایگەیاند، پەکەکە لە باکوری کوردستان شکستی ھێناوە، ئەجێندای وڵاتانی دەرەکی جێبەجێ دەکات و بە تەقاندنەوەی بۆریی نەوتی ھەرێمی کوردستانیش، زیانی بە ئابووریی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
ھەمەوەندی باسی ئەوەشی کرد، کە پەکەکە نەیتوانیوە یەک بست خاکی باکوری کوردستان رزگار بکات. ئەوەی پەکەکە دەیکات خزمەتکردنە بە نەیارانی کورد، زۆر سەیرە حزبێکی کوردی چاوی بەم بەشەی کوردستان ھەڵنەیەت، کە خاوەن حکوومەت و پەرلەمانێکی دان پێدانراوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *