نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: هه‌وڵێكی تری خیانه‌ت ئاشكراده‌بێت

به‌په‌له‌: هه‌وڵێكی تری خیانه‌ت ئاشكراده‌بێت

مامۆستایەكی زانكۆ ڕای دەگەیەنێت، ئەو كارەی ئەو پەرلەمانتارانە لە بەغدا دەیكەن، كاركردن بۆ دەستێكی دەرەكی و ئەگەر بۆ خیانەتێكی تریش هەیە.

هاوكار یاسین مامۆستای زانكۆ،ڕاگەیاند، ئەو هەوڵەی لەلایەن چەند پەرلەمانتارێك بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بۆ سەر بەغدا دەستیان پێ‌ كردووە، هەوڵێكی شكستخواردووە هاوشێوەی هەوڵەكانی عەبادی و ئەوانی تر.

ئەو مامۆستایە گوتی، ئەو پەرلەمانتارانە خۆشیان دەزانن لە ڕووی دەستووری و یاساییەوە ڕێ پێنەدراوە، بەڵام بە دەستێكی دەرەكی ئەو هەوڵەیان دەست پێ‌ كردووە، هەروەها حكوومەتی عێراق دەزانێت بەڕێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان كێشەكان چارەسەر دەبێت.

لەبارەی پیلانێكی ژێر بەژێری ئەو پەرلەمانتارانە كە ئێستە عەرەبەكان پشتگیرییان دەكەن و باس لەوەیش دەكرێت لە داهاتوو ئەوان لە لادانی مادەی 140 دەبێت پشتگیرییان بكەنەوە، گوتی ئەوان هەموو هەوڵێكیان خستووەتە گەڕ دژی هەرێمی كوردستان، بۆیە بوونی گومانێكی لەو شێوەیە ئێستە لە شەقامی سیاسی باس دەكرێت، ئەگەرێكی كراوەیە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *