
هاوشێوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌شێكی زۆری لایه‌نی ئیداری نه‌وه‌ی نوێ، ژنه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ستی به‌سه‌ر دارایی شاسوار و جووڵانه‌وه‌كه و پڕۆژه‌كاندا گرتووه.
شۆخان حسێن هاوسه‌ری شاسوار عه‌بدولواحیده و كۆلیژی ئه‌ندازیاری ته‌واو كردووه، چه‌ند جارێك له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و گردبوونه‌وانه ده‌ركه‌وت كه شاسوار ئه‌نجامی ده‌دا، هاوكات پێدانی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌وه‌ی نوێ به شۆخان هۆكارێك بووه كه به‌شێكی زۆر له‌لایه‌نگرانی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه توڕه بن و واز بێنن.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، شاسوار بڕیاریداوه كه هه‌رچی موڵك و پاره و دارایی نه‌وه‌ی نوێ و پڕۆژه‌كانی هه‌یه بیخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆخانی هاوسه‌رییه‌وه كه هێشتا ڕوون نییه شاسوار به چ مه‌به‌ستێك ئه‌و كاره‌ی كردووه.
كه‌سێكی نزیك له شاسوار ،ده‌ڵێ، له ڕابردوو شۆخان به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته ئیدارییه‌كانی لابوو، به‌ڵام ئێسته پاره و داهاتی شاسواریش كه‌وته ژێر ده‌ستی ته‌نانه‌ت بڕیار دراوه كه مووچه‌ی كارمه‌ندانی ئێن ئارتی ئه‌و بڕیاری له‌سه‌ر بدا.