
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی لاهوور جه‌نگی چه‌ندین بڕیار دژی مه‌لا به‌ختیار و ڕێواز فایه‌ق و قوباد تاڵه‌بانی ده‌ركرد، هاودژن به پافڵ تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ.
به‌بڕیاری لاهوور جه‌نگی مه‌لا به‌ختیار بۆ ماوه‌ی سێ مانگ سڕكرا،له‌كاتێكدا مه‌لا به‌ختیار خه‌زووری پافڵ تاڵه‌بانی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتییه.
هه‌ر به بڕیاری لاهوور جه‌نگی سه‌رنج ڕاكێشان ئاڕاسته‌ی قوباد تاڵه‌بانی و ڕێواز فابه‌ق كرا، له‌كاتێكدایه قوباد تاڵه‌بانی برای هاووسه‌رۆكی یه‌كێتییه،ڕێواز فایه‌قیش له باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵه.
چاودێرانی سیاسی وای بۆ ده‌چن ئیدی هه‌نگاوه‌كانی لاهوور جه‌نگی ڕژد بوون دژی ماڵی تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ده‌یه‌وێت ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر ته‌واوی جۆمگه‌كانی یه‌كێتیدا.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ئاگایان له خۆیان نه‌بوو لاهوور جه‌نگی ئه‌ندامێكیانی بۆ سێ مانگ سڕكرد،لاهوور جه‌نگی هیچ سه‌نگێك بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه دانانێت.