
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بۆ سه‌ر به‌غدا، هه‌وڵێكی شكستخواردووه و ده‌ستووری عێڕاق ڕێگری له‌وه كردووه.
دانا جه‌زا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راگه‌یاند، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌توانن هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كیان ده‌وێ پێشكه‌شی بكه‌ن، ئێسته كه واژوو كۆ كراوه‌ته‌وه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ببه‌سترێ به به‌غداوه، به‌ڵام هه‌رشتێك مووچه جێگیر بكات ئێمه پشتگیری ده‌كه‌ین كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا نه‌بێت.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌ستی دراوه‌تێ پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووره و له ماده‌ی 121 بڕگه‌ی یه‌كه‌می ده‌ستوور به‌ڕوونی نووسراوه كه هه‌رێمه‌كان ده‌توانن دامه‌زراوه و دارایی خۆیان هه‌بێت، بۆیه ئه‌ركی به‌رێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمه و ده‌ستوور ئه‌وه‌ی دیاری كردووه.
دانا شه‌هید جه‌زا دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه هه‌وڵێكی “فاشیله”، چونكه ئه‌گه‌ر به‌غدا خۆی بیزانیویانه ئه‌و كاره ئاسانه و یاساییه ئه‌وه پێویستی به ڕێپێندان نه‌ده‌كرد.