
ئهمڕۆ چوارشهممه 18/11/2020، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسهنامهیهكى بۆ كۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: “بە بۆنەی کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و تەواوی خەڵكی کوردستان بەگشتی و پارێزگای ھەولێر بەتایبەتی دەكات”.
ئهوهش خراوهته ڕوو: “د. فرسەت سۆفی وەک مرۆڤێكی سادە و نیشتمانپەروەر لەو ماوەیەی کە پۆستی پارێزگاری هەولێری وەرگرتبوو، بە بەردەوامی و شەونخوونی كاری دەكرد، لەم ماوە کەمەشدا دەست و پەنجەی لە هەموو بوارە ئیداری و خزمەتگوزارییەكانی ئەم پارێزگایەدا دیارە، داواکارین لە پەروەردگاری مەزن ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت و ڕۆحی کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات”.
حكوومهتى ههرێمى كوردستان باسى لهوهش كردووه: “سبەی پێنجشەممە 19/11/2020، بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی حکوومەت، وەزیر و پەرلەمانتار و لایەنە سیاسییەکان، مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوە دەچێت و لە شاری هەولێر بە خاک دەسپێردرێت”.