نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پڕۆژه‌ی گرنگی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێ كردن

پڕۆژه‌ی گرنگی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێ كردن

دوابەدوای ئەوەی لە رۆژی سێشەممە ١٣ی١٠ی٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە – بنگرد دانرا، لەئێستادا ئەم پرۆژەیە کەوتووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، “ئەم پڕۆژەیە، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و لەسەر زێی بچووک دروست دەکرێت، کە ئیدارەی راپەڕین بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستێتەوە، درێژییەکەی 420 مەترە و بڕی 11 ملیار و 387 ملیۆن و 745 هەزار و 800 دیناری لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ تەرخانکراوە”.

ئەوەش خراوەتە روو، کە پردی ڕانیە – بنگرد دەبێتە هۆی فەراهەمکردنی هاتوچۆ بۆ دانیشتووانی ناحیەی بنگرد کە ژمارەی گوندەکانی 45 گوندە بە ئیدارەی راپەڕینەوە، فەراهەمکردنی هاتوچۆی دانیشتوانی پشدەر بە پارێزگای سلێمانییەوە و هەروەها بەستنەوەی بە رێگای دووسایدی دەربەندی رانییە ژاراوە، کە یەکێک بوو لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن و لەسەرەتای ئەمساڵدا بەڕووی هاووڵاتییان و شۆفێراندا کرایەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە ئەم پرۆژەیە جگە لە ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و دیمەنێکی سەرنج راکێش، هاوکات لە ڕووی گەشتیارییەوە بایەخێکی زۆری هەیە و زۆرترین گەشتیار روو لە ناوچەکە دەکەن بەمەبەستی گەشت و سەیران، لەڕووی کشتوکاڵ و دارایی و بازرگانیشەوە بایەخی گرنگی هەیە و رێگای مەرزی کێلێ بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *