نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە چەمچەماڵ “هێزە ئەمنییەکان تەقە لە کەسێک دەکەن و دەیکوژن”

لە چەمچەماڵ “هێزە ئەمنییەکان تەقە لە کەسێک دەکەن و دەیکوژن”

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەرەهەنجیر کە نەیوسیت ناوی ئاشکرا بکرێت، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، “ئەو کەسەی کوژراوە کوردە و پێشتر چەند فەرمانێکی دەستگیرکردنی هەبووە. بەڵام ئێوارەی دوێنێ دوای ئەوەی ئاسایش ویستوویانە دەستگیری بکەن رایکردووە و دواتر تەقەی لێکراوە و کوژراوە.”  

ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس ئاماژە بەوەش دەدات، پێشتر سێ فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام ئامادە نەبووە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکات.  

کەسوکاری ئەو هاونیشتمانییە کە تەمەنی 35 ساڵە، سەبارەت بە رووداوەکە و کوژرانی کوڕەکەیان دەڵێن، ئەوان کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە و ئەو شێوازی دەستگیرکردنەی کوڕەکەشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە “بەهەڵە” ناودەبەن و پێیانوایە کە دەبوایە هاتبان بۆ ماڵەوە و بەشێوازێکی جوان مامەڵەیان لەگەڵ کردبا.

 برای ئەو کەسەی کوژراوە دەڵێت “دوایینجار پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە کردووە و گوتویەتی کە ئاسایشی چەمچەماڵ بەدواوەیەتی، بەڵام دواتر تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە”. تەرمی ئەو هاونیشتمانییە لە چەمچەماڵەوە بردراوەتە دادپزیشکی سلێمانی و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە سێ گوللە بە جەستەیەوە بووە، براکەی دەڵێت “

لە بازگەکانی سنووری قەرەهەنجیر و چەمچەماڵ رێگریی کراوە لەوەی کە کەسوکارەکەمان بێنە سلێمانی.”  دەشڵێت “ئێمە سکاڵا تۆماردەکەین و ناهێڵین خوێنی بە فیڕۆ بچێت.” 

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *