
موحسین دۆسکی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان “پێویستە رای گشتی ھەرێمی كوردستان لەسەر پێشێلكارییەكانی پەكەكە بێنەدەنگ، پەیامی سەرۆك بارزانی زۆر راشكاوانەیە بۆ ئەم دۆخەی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكان ھێناویەتییە ئاراوە، سەرۆك بارزانی و پارتی شەڕی براكوژیان حەرام كردووە، ناكرێ ھیچ لایەنێك ئەو پەیامە ئیسغلال بكەن و شەڕ بە پارتی بفرۆشن، چونكە پارتی پشتیوانی پشتیوانی لە دۆزی رەوای كورد دەكات لە ھەر چوارپارچەی كوردستان”.
ئێستا بە پێویست دەزاندرێت پەکەکە رێز لە سەروەری ھەرێمی کوردستان بگرێت، تەحەدای دەسەڵاتی یاسایی ھەرێمی کوردستان نەکات، خۆی بەدوور بگرێت لە سەپاندنی ئیرادەیەی چەکداری بەسەر خەڵکی کوردستان و حەرامکردنی شەڕی کورد و کورد ئیستیغلال نەکات.
کەریم کاوە، مامۆستای زانکۆ دەڵێ: “پەكەكە تەحەدای دامودەزگا فەرمییەكانی ھەرێمی كوردستان دەكات و خۆی بە بەدیلی دامەزراوە شەرعییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەزانێت، بە دەرفەتی زانیوە لە ھەرشوێنێك بۆشایی ھەبووە خۆی لێ سەپاندووە، سەرۆك بارزانی رایگەیاندووە، شەڕی براكوژی حەرامكردووە، بەڵام پەكەكە ئەوەی ئیستغلال كردووە، ئەو حەرامكردنە تا ئەو شوێنە رێی پێدەدرێت كە زیان بە ھاووڵاتییان و خاكی ھەرێمی كوردستان نەگات، بەڵام ئێستا پەكەكە زیان بە ھەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی دەگەیەنێت، بەھۆی ئەوان خەڵك ناتوانێ بگەڕێنەوە سەر گوندەكانی خۆیان، چونكە حكومەتی ھەرێم و خەڵكی كوردستان نەرمیان نواندووە بەرامبەریان، پەكەكە ئەو نەرمی نواندنەی ئیسغلال كردووە”.
لە پەیامێکدا سەرۆک بارزانی داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات، ھەموو ئەو ناوچانە چۆڵبکات کە لە رێگای سەپاندنی ھێزی چەکداری داگیری کردوون، مەترسیان بۆ سەر ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دروست کردووە، جەختیش دەکاتەوە کە نابێت ھەڵوێستەکانمان بە ھەڵە لێکبدرێتەوە، بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری شار و شارۆچکە و دێھاتەکان تێکبدرێت
لە كوردستان24
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە