
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی ١١ی ٢٠٢٠، پەكەكە لە ناحیەی چەمانكێی سەر بە شاری ئامێدی لە پارێزگای دهۆك، پەلاماری هێزی پێشمەرگەی كوردستانی دا و لەئەنجامدا ژمارەیەك پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.
لە بەرامبەردا شێخ كامیل قادر، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند: ”به‌داخه‌وه زۆر هاوارمان کرد شەڕی کورد و کورد نه‌کرێت“.
بە ڕاشكاویش ئاماژەی بەوە كرد: ”ئیدانه‌ی شه‌هیدکردنی پێشمه‌رگه‌کانی ئامێدی ده‌که‌ین و ئەو كارەی كراوە، خراپ و قیزەونه و ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگیرێت“.
جەختیشی كردەوە كە پێشمەرگە پارێزەری كوردستانە و نابێت لە لایەن كوردەوە زیانی پێ بگەیەندرێت