نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجومەنی وەزیران كۆده‌بێته‌وه‌ و ڕەشنوسی پەیڕەوێک و پڕۆژە بڕیارێک تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیران كۆده‌بێته‌وه‌ و ڕەشنوسی پەیڕەوێک و پڕۆژە بڕیارێک تاوتوێ دەکات

بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و رەشنوسی پەیڕەوێک و پڕۆژە بڕیارێک تاوتوێ دەکات، ھەروەھا لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشھاتەكانی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری  بڵاوی كرده‌وه‌  پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە،  ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، دوا پێشهاتەكانی تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكارەكانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بۆ ئەم مەبەستە دەخرێتەڕوو.

ئەنجومەن رەشنوسی پەیڕەوێک و پڕۆژە بڕیارێک تاوتوێ دەکات، پەیڕەوی (رێكخستنی كاری كۆمپانیا ئەمنییەكانی لە هەرێمی كوردستان-عێراق) هەروەها پڕۆژە بڕیاری تایبەت بە (دەرماڵەی لە بری پەككەوتن) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان-عێراق.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *