نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌كه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستان زیانی گه‌وره‌ به‌ قوتی هاووڵاتییان ده‌گه‌یه‌نێت

په‌كه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستان زیانی گه‌وره‌ به‌ قوتی هاووڵاتییان ده‌گه‌یه‌نێت

پسپۆڕێكی بواری نەوت، ئاماژەی بەوە كرد، بە تەقاندنەوەی بۆڕیی نەوتی هەرێمی كوردستان و وەستانی هەناردەكردنی نەوت، زیانێكی زۆر بە ئابووریی دەكەوێ و ئەو كارانەی پەكەكە گرژیی لە ناوچەكە زیاد دەكەن.
د. جەگەر عەزیز، پسپۆڕی بواری نەوت، ئەوەی دەربڕی، كە بە هۆی تەقاندنەوەی بۆڕیی نەوت، له‌ ڕووى ئابوورییەوە حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زیانێكى زۆرى به‌رده‌كه‌وێت، چونكە ده‌بێته‌ هۆكارى وه‌ستاندنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانى جیهان، بەوەش‌ له‌ داهات و بودجه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌بێته‌وه، “ئه‌م كاره‌ى په‌كه‌كه‌، ده‌بێته‌ هۆی گرژیی زیاتر له‌ناوچه‌كه‌”.
دووپاتیشی كردەوە، هه‌ر گرووپێك كارى ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆڕییه‌ نه‌وته‌كه‌ى كردبێت مه‌به‌ستیانه‌ ئارامى كوردستان تێكبده‌ن، كە پەكەكە خۆی دانی بەم كارەدا ناوە.
پێشی وابوو، تەقاندنەوەی بۆڕیی نەوتی هەرێمی كوردستان، ڕەنگە په‌یوه‌ندیی به‌ ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق بێ لەسەر ئاساییكردنەوەی ڕەوشی شنگال.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *