نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌حموود عوسمان: بۆ په‌كه‌كه‌ دووربكه‌وه‌ له‌ زیان گه‌یاندن به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان

مه‌حموود عوسمان: بۆ په‌كه‌كه‌ دووربكه‌وه‌ له‌ زیان گه‌یاندن به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان

مەحموود عوسمان سیاسەتمەداری کورد دەڵێ: ته‌قاندنه‌وەی بۆریی نەوتی هەرێم زیان به ‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێ، پێویسته‌ په‌كه‌کە له‌و ڕەفتارە دوور بكه‌وێته‌وه ‌و نه‌بێته ‌هۆكاری شێواندنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك.

د. مه‌حمود عوسمان سیاسه‌مه‌تداری ناوداری كورد، داوا له ‌په‌كه‌كه ‌دەکات له‌ زیانگه‌یاندن به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دوور بكه‌وێته‌وه، چونكه‌ پێی وایە، ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریی نه‌وتی كوردستان زیانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان دەبێت.

گوتی:، توركیا دوژمنی هه‌موو كورده ‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه ‌په‌كه‌كه‌ ناویه‌تی بگره‌ له ‌به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌.

ئه‌و سیاسه‌مه‌تداره‌ راشی گه‌یاند، توركیا به‌ بیانووه‌ بۆ له‌كه‌كه‌داركردنی په‌كه‌كه‌ و ناوبردنی به ‌تیرۆریست، بۆیه‌ ناكرێ بیانووی به‌ده‌سته‌وه‌ بدرێ، هاوكات ئه‌و ڕەفتاره ‌كار نه‌كاته‌ سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی كورد له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌كی كودستان.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *