
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی سەرۆكی گرووپی نەوەی نوێ دەداتەوە و رای دەگەیەنێت كە شاسوار عەبدولواحید وشەی لە ئاستی خۆی بەكار دێنێت ”بۆیە باسی پێڵاو دەكات”.
لە بەرامبەردا به‌همه‌ن كاك عه‌بدولڵا، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یاند: ”شاسوار عبدالواحید زۆرجار ئه‌و وشه‌ی نزمی وەك وشه‌ى (پێڵاو) بەكار دەهێنێت چونكە له ئاستى خۆیەتی و له‌م وشانه ڕاهاتووه، ئه‌وان كه‌مینه‌ن و كه‌مینه‌یه‌كى زۆر بچووكن كه تەنیا چوار په‌رله‌منتارن، جگه له موزایه‌ده و درۆكردن هیچیان پێ نییه بۆ خه‌ڵك“.
ڕوونیشی كردەوە، با شاسوار عەبدولواحید بچێت خاوه‌ن پشه‌كانى (چاڤیلاند) ڕ‌ازى بكات كە دەستی بەسەر پشك و مافە داراییەكانیاندا گرتووە، هەروەها با بچێت قه‌رزه‌كانى حكوومه‌ت بداته‌وه، ئینجا خەڵكیتر بە گەندەڵی تۆمەتبار بكات.
جەختیشی كردەوە: ”پێڵاوگرتنه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان وا ئاسان نییه، ئه‌گه‌ر پێڵاویش به‌كار بێنن بە ئاسانی بەسەریاندا تێناپەڕێت، هەرچەندە ئه‌وان ئه‌وه‌نده بوێرییان نییە جگە لە قسە و موزایەدە، بە كرداری كارێك بكەن“.
بەهمەن كاك عەبدوڵا گوتیشی: ”په‌یوه‌ندییه‌كانى شاسوار عەبدولواحید ژێر به ژێر و گوماناوییه و له لایه‌ن خه‌ڵكیتر بەكار دەهێندرێت، بۆیه هه‌موو شتێكى لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت“.
ئاماژەشی بەوە كرد كە بە لای فراكسیۆنی پارتییەوە، شاسوار عەبدولواحید و چوار پەرلەمانتارەكەی، ژماریەك نین لە نێو پەرلەماندا تا حیسابێكی ئەوتۆیان بۆ بكرێت، ”ئه‌گه‌ریش زۆر په‌رۆشن بۆ خه‌ڵك، با بچن پاره‌كانى خه‌ڵك و حكوومه‌ت بده‌نه‌وه، ئه‌و كاته دڵنیان ده‌بین پاڵپشتیی خه‌ڵك ده‌كات“.