
به‌همه‌ن كاك عه‌بدولڵا، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه: ”په‌رله‌مانتاره‌كانی سه‌ر به گرووپی نه‌وه‌ی نوێ كه‌مینه‌ی نێو په‌رله‌مان ته‌نانه‌ت كه‌مینه‌یه‌كی زۆر بچو‌وكیش كه جگه له موزایه‌ده و درۆكردن هیچیان پێ نییه بۆ خه‌ڵك، وه شاسوار عبدالواحید زۆرجار ئه‌و وشه‌ی نزمی وەك وشه‌ى (پێڵاو) بەكار دەهێنێت، چونكە له ئاستى خۆیەتی ،“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی پارتی راشیگه‌یاندووه شاسوار ئه‌و كات با خه‌لكی تر به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار بكات كه خاوه‌ن پشهكانى (چاڤیلاند) ڕ‌ازى كرد كە دەستی بەسەر پشك و مافە داراییەكانیاندا گرتووە، هەروەها با بچێت قه‌رزه‌كانى حكوومه‌ت بداته‌وه، ئینجا خەڵكیتر بە گەندەڵی تۆمەتبار بكات.
به‌همه‌ن كاك عه‌بدولا راشیگه‌یاندووه كه : ”پێڵاوگرتنه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان وا ئاسان نییه، ئه‌گه‌ر پێڵاویش به‌كار بێنن بە ئاسانی بەسەریاندا تێناپەڕێت، هەرچەندە ئه‌وان ئه‌وه‌نده بوێرییان نییە جگە لە قسە و موزایەدە، بە كرداری كارێك بكەن ده‌شلێت : بە لای فراكسیۆنی پارتییەوە، شاسوار عەبدولواحید و چوار پەرلەمانتارەكەی، ژماریەك نین لە نێو پەرلەماندا تا حیسابێكی ئەوتۆیان بۆ بكرێت
بەهمەن كاك عەبدوڵا گوتیشی: ”په‌یوه‌ندییه‌كانى شاسوار عەبدولواحید ژێر به ژێر و گوماناوییه و له لایه‌ن خهڵكیتر بەكار دەهێندرێت، بۆیه هه‌موو شتێكى لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت“.