
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژانه ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا به خێرایی له هه‌ڵكشاندایه و داواشی له هاووڵاتیان كرد، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له باره‌ی زیادبوونی رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان نووسیوویه‌تی: به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌یی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به خێرایی به‌رده‌وامه.
هه‌ر له تویته‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی جه‌ختی كرده‌وه، ” تكا له هاووڵاتیان ده‌كه‌م پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و هه‌مووشمان به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌مان هه‌یه، كه گیانی ئه‌وی دیكه بپارێزین”.
