نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی پۆڵەندا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی پۆڵەندا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی پۆڵەندا لە عێراق كرد و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی پۆڵەندا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/10/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارجن کۆبیاک، باڵوێزی پۆڵەندا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی پۆڵەندا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا.

باڵوێزی پۆڵەندا لە عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی نیشان دا بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و یارمەتیدانی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، کە لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، کار بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات دەکەین و گرنگیی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەدەین، بە تایبەتی کە هەرێمی کوردستان دەرفەتی ئەوەی هەیە لە بواری کشتوکاڵییەوە ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ هەموو عێراق.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *