نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی باش له‌ په‌رله‌مان له‌سه‌ر ده‌نگدان به‌ بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و ته‌نیا له‌ 15%ی خاڵه‌ ناكۆكه‌كان ماون، كه‌ له‌سه‌ری رێكبكه‌ون.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، به‌شیر حه‌داد گوتی: چه‌ند خاڵێكی كه‌می ناكۆكی له‌ نێوان لایه‌نه‌كان ماون و به‌منزیكانه‌ له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رۆژی شه‌ممه‌ ده‌نگیان به‌ بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 16 پارێزگا دا، ته‌نیا پارێزگای كه‌ركووك و نه‌ینه‌وایان بۆ دانیشتنی ئه‌مرۆ هێشته‌وه‌، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ فره‌ پێكهاته‌یه‌ و پێویسته‌ پێكهاته‌كانی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ له‌ناو خۆیان رێك بكه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان بدرێت.

هه‌روه‌ها گوتی: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیارێكی داوه‌، كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌نگ به‌ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هیچ پارێزگایه‌ك نادرێت، تا پێكهاته‌كانیان له‌ناو خۆیان له‌سه‌ری رێكنه‌كه‌ون.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *