نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هاووڵاتیان پەکەکە چەکدارەکانیان تێکەڵمان دەکەن بەردەم هەڕەشەی فڕۆکەکان

هاووڵاتیان پەکەکە چەکدارەکانیان تێکەڵمان دەکەن بەردەم هەڕەشەی فڕۆکەکان

دانیشتوانی گوندەکانی ناوچەی شاڕباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەھۆی چاکدارەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لە ناوچەکەیاندا، لە دۆخێکی خراپدان و داوا دەکەن چەکدارەکانی پەکەکە لە ناوچەکەیان دوور بکەونەوە.

ئازاد حەمە ڕەشید، دانیشتووی گوندی ماوەتی ناوچەی شارباژێڕ، ڕاگەیاند، چەکدارەکانی (پەکەکە) لە گوندەکانی ناوچەی شارباژێڕ تەراتێن دەکەن و بە ئارەزووی خۆیان تێکەڵی ھاووڵاتییان دەبن، ”ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی بۆ ھاووڵاتیانی ئەو ناوچانە دروست کردووە، چونکە بەردەوام چەکدارەکانی پەکەکە لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیاوە چاودێری دەکرێن و زۆرجار لە ئەگەری بەئامانج گرتنی چەكدارەكانی پەکەکە، هاووڵاتیانی سڤیل دەبنە قوربانی“.

ڕوونیشی كردەوە: ”کێشەی سەرەکیی دانیشتووانی گوندەکانی شارباژێڕ ئەوەیە، پەکەکە بەردەوام دێنە ناو بازاڕ و خۆیان تێکەڵی ھاووڵاتیان دەکەن، ئەوەش مەترسی بۆ خەڵکی ناوچەکە درووست کردووە، ھەروەھا بەرپرسانی ناوچەکە داوایان لە فەرماندەکانی پەکەکە کردووە، بەشێوەیەکی زەق خۆیان دەرنەخەن و تێکەڵی ھاووڵاتیانی ناوچەکە نەکەن، تاوەكوو ژیانی ھاوڵاتییانی گوندەکانی شارباژێڕ پارێزراو بێت، بەڵام چەکدارانی پەکەکە زیاتر مەفرەزەکانیان لە شاخی ئاسۆس دەھێننە خوارەوە و تێکەڵی ھاووڵاتیان دەبن.

هاووڵاتییەكە ئاشكرای كرد، چەکدارەکانی پەکەکە، سەرجەم كانیاوی ناوچەكەیان قۆرخ کردووە، لە كاتێكدا ناوچەكە خۆی ئاوی کەمە، ھەروەھا ”زۆرجار مەفرەزەکانی پەکەکە، دەچنە ناو ڕەز و باخی ھاووڵاتیان، لەگەڵ ئەوەشدا مەفرەزەکانیان باج و سەرانە لە خەڵكی وەردەگرن“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *