نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جه‌بار یاوه‌ر : گفتوگۆكانی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی ده‌بێت

جه‌بار یاوه‌ر : گفتوگۆكانی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی ده‌بێت

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند : شانده‌كه‌ لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی و ئه‌منیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌، دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوولا، به‌ئامانجی به‌رده‌وامیدان به‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ده‌چینه‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی و ئه‌منیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق (فه‌رمانده‌یی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان) كۆده‌بینه‌وه‌.

ده‌رباره‌ی ته‌وه‌ری گفتوگۆكانیش جه‌بار یاوه‌ر گوتی: گفتوگۆكان له‌سه‌ر سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی ده‌بێت، یه‌كه‌م دامه‌زراندنی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق، دووه‌م دامه‌زراندنی هێڵی هاوبه‌شی به‌رگریی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، سێیه‌م ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژبه‌ داعش، ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌ سنووری پارێزگاكانی كه‌ركووك، دیاله‌ و نه‌ینه‌وا ده‌بێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *