نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌كه‌كه‌ لێ تێك چووه‌ ده‌یه‌وێت كیانی كوردستان بڕوخێنێت

كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌كه‌كه‌ لێ تێك چووه‌ ده‌یه‌وێت كیانی كوردستان بڕوخێنێت

چەكدارانی پەكەكە سەدان گوندیان لە باشووری كوردستان داگیر كردووە، جیا لە رفاندنی منداڵ و هەڵخەڵەتاندن و چەكداركردنیان، دەستیان كردووە بە تیرۆركردنی كارمەندانی تەناهی و ئاسایشپارێزی هەرێم، بەرپرسێكی كۆمەڵی ئیسلامی دووپاتی دەكاتەوە، ئەگەر دەیانەوێ باشوور رزگار بكەن، ئەوە خەریكی خەباتێكن دژ بە گەل و نەتەوەكەی خۆیان.

سدیق هەورامی، بەرپرسی مەڵبەندی یەكی هەڵەبجەی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، ڕاگەیاند، كاتێك خەباتی سیاسی و چەكداری بۆ باكوری كوردستان یان بۆ هەر پارچەیەكی تری كوردستان بێت، پێویستە جۆرێك لە هاوئاهەنگی و تێگێشتن هەبێت، تۆ خەبات بۆ پارچەیەكی تر بكەی و لە پارچەیەكی تری كوردستان بیت، ئەوە شتێك چاك دەكەی شتێكی تر خراپ دەكەی، بۆیە نابێ خەباتی هێزێكی تری كوردستان ببێتە هۆی سەرئێشە بۆ ئەم پارچەیە.

زیاتر گوتی، ئەوەی ئێستە لە كارەكانی پەكەكە دەیبینین، هەموو لایەك تووشی ئیحراجی بووە، دەیان ساڵە هاووڵاتییانی باشووری كوردستان زەحمەتی بە خەباتی شۆڕشی خۆمانەوە بینیوە، بۆیە ناكرێ خەباتێكی تر لەسەر ماڵ و بژێوی ژیانی ئەم گەلە بكرێ و بەرگە ناگرن، ئێستە دۆخی دارایی و سیاسی باشوور باش نییە، بۆیە خەباتی ئەوان خەباتی ئێرە لەناو دەبات.

“حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێوەندیی بازرگانی و سیاسی و سنووری فراوانی لەگەڵ دەوڵەتی توركیا هەیە، هاوكات پێویستە لەسەر دەوڵەتی توركیا و پەكەكە ململانێ خۆیان نەهێننە ناو خاكی باشووری كوردستان و ڕێگەی چارەسەریان دانوستان و خەباتی سیاسییە، لەلایەك توركیا هێرشەكانی زیاتر چڕ نەكاتەوە و پەكەكەیش باشووری كوردستان بە شوێنی خەباتی خۆی نەزانێت”، هەورامی وای گوت.

هەندێكجار پەكەكە لێی تێك دەچێ و لە باشووری كوردستان خەبات دەكات، ئەوە یەكێكە لە كێشەكانی پەكەكە، بۆیە دەبێ پەكەكە لە خۆی تێبگات كە خەباتی ئەو كوردستانی باكورە و خەریكە ئیدارەیەك لە كوردستانی باشوور جێبەجێ دەكات، ئەوەیش هەڵە تێگێشتنە، خەباتی پەكەكە بۆ باكوری كوردستانە و بۆ باشور نییە، دەگەر دەیەوێ باشوور رزگار بكات، كەواتە خەریكی خەباتێكە دژی گەل و نەتەوەكەی خۆی، ئەوەیش لێكتێكچوون و بارگرانی زیاترە بۆ گەلە زەحمەتكێشەكەی.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *