
بە گوێرەی زانیارییەکانی کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە دەستی کەوتووە، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان) لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە. لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک دەخرێنە بەر باس،
گرنگترینیان دۆخی سیاسی، دارایی و تەندروستیی هەرێمی کوردستانن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە