نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پەیامێکی لە ڕۆژی جیهانی کچ بڵاو کردەوە

مەسرور بارزانی پەیامێکی لە ڕۆژی جیهانی کچ بڵاو کردەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە ڕۆژی جیهانی منداڵی کچ بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی10ی2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵی کچ لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: “ئێمە پابەندین بەوەی کارێک بکەین کە دڵنیایی بدات هەموو کچێک سوودمەند دەبێت لە پەروەردەیەکی یەکسان”.

ئاماژەشی بەوەداوە، “لە ڕۆژی جیهانی منداڵی کچ، بەڵێن لە بەگەڕخستنی توانای کچان دەدەین بۆ ئەوەی خەونەکانیان بەدی بێنن”.

هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەشڵێت: “ئەو کاتەی هەموو تاکێک هەلی یەکسانی پێ دەبەخشرێت، داهاتوویەکی گەشتر و دڵنیاترمان دەبێت”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *