
ئه‌ندامێكى پێشووى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، په‌لاماردانه‌كان له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئاكامى خراپى ده‌بێت، بەهۆی پەکەکەوە گوندنشینان له دڵه‌ڕاوكێدان و ناتوانن به ئارامى بژین.
محه‌مه‌د وه‌تمان ئه‌ندامى پێشووى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان راگه‌یاند، ڕووداوی كوشتنى به‌رپرسه‌كه‌ى ئاسایش له سه‌رزێر ئه‌نجامێكى باشى نابێت، هه‌رێمى كوردستان پێویستیى به ئارامى هه‌یه و گرنگه لایه‌نه‌كان یه‌كڕیز و ته‌با بن تا دۆخى ناوخۆى كوردستان له‌نێوان لایه‌نه‌كان خراپ نه‌بێت.
ئه‌وه‌شى گوت، په‌لاماردان له‌سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان ئاكامى خراپى ده‌بێت، په‌كه‌كه چه‌ند رێكخراوێكى دروست كردووه، رێكخراوێك بۆ هه‌رێمى كوردستان، رێكخراوێك له باكور دژى توركیا، رێخراوێك له رۆژهه‌ڵات دژى ئێران، به‌هۆى ئه‌وانه‌وه به‌رده‌وام بۆردومانى كوردستان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتى، له سه‌رتاسه‌رى بنارى قه‌ندیل چه‌ندان ساڵه كێشه دروست بووه، له كاتێكدا له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه ئاوه‌دان بووه‌ته‌وه و ئێستە ناوه ناوه چۆڵ ده‌بێت، هه‌روه‌ها چه‌ندان گوندنیشن له سنووره‌كان كێشه‌یان بۆ دروست بووه و دۆخ و گوزه‌رانیان خراپ بووه و به‌رده‌وام له دڵه‌ڕاوكێدان و ناتوانن ئیش بكه‌ن و مه‌ڕوماڵات به‌خێو بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ڕه‌ز و باخه‌كانیشیان وێران بووه و ناتوانن ئاوه‌دانى بكه‌نه‌وه، ئه‌مه هەمووی به‌هۆى بۆردومه‌كانى توركیاوەیە كه په‌كه‌كه له‌و شوێنانه‌ن.