نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ئۆجه‌لان ده‌ڵێ په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵگرسێنێت

به‌په‌له‌: ئۆجه‌لان ده‌ڵێ په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵگرسێنێت

سیاسەتمەدارێكی باكووری كوردستان كە پێشتر سەركردەیەكی هەرەباڵای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بووە، پێیوایە شەهیدكردنی بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕێ لە سنووری ئامێدی لە لایەن پەكەكەوە هەوڵدانە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ.
عوسمان ئۆجەلان، سیاسەتمەداری باكووری كوردستان،راگەیاند، پاش ڕاگەیاندراوەكەی ئاسایشی هه‌ولێر كە دەركەوت بەرپرسەكەی ئاسایش لە لایەن پەكەكەوە شەهید كراوە، دەركەوت كە پەكەكە چۆتە قۆناغێكەوە دەیەوێت شەڕ دژی هەرێمی كوردستان بكات و ئەم هەوڵەشی بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی براكوژییە.
جەختیشی كردەوە كە وێڕای سەرزەنشتكردنی شەهیدكردنی بەڕێوەبەرەكەی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕێ، پێیوایە كە ئەم هەنگاوە لە لایەن پەكەكەوە زیان بە خودی حزبەكە دەگەیەنێت، بە تایبەتیش بەهۆی ئەوەی ناوەندە دیپلۆماتییەكان و كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ئەم ڕەفتارانە دەبینن و ”دەزانن ئەگەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەیەك شەهید بكەن، سبەی شتی دیكەش دەكەن“.
بە بڕوای عوسمان ئۆجەلان، پەكەكە دەبێت لەوە تێبگات كە ”سیاسەتی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان هەڵەیە و هەوڵدانە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ، ئەمەش هەڵەیەكی گەورەیە و گەلی كوردستان لێی قەبوڵ ناكات“.
گوتیشی: ”پەكەكە لەو سیاسەتەی پاشەكشە نەكات، ئایندەی خۆی دەخاتە مەترسییەوە و ناوچەكەش زیاتر تووشی سەرئێشە دەكات“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *