
ڕۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017، پاش سه‌ركه‌وتنی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، گرووپێكی ناو یه‌كێتی كه كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ به كاڵفام ناوزه‌ندیان ده‌كات، ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی و ئێرانی ڕێككه‌وتن و خیانه‌تیان له خاك و خوێنی شه‌هیدان كرد، كه‌ركووك و ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان فرۆشت.
مانگی ئۆكتۆبه‌ره و له سێیه‌م ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و خیانه‌ته مه‌زنه نزیك ده‌بینه‌وه، سلێمان حه‌مه‌ساڵح كه دانیشتوویه‌كی ناو پارێزگای كه‌ركووكه و له‌دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ر پێنچ هه‌زار دۆنم زه‌ویی داگیر كراوه،ڕایگه‌یاند، له 16ـی ئۆكتۆبه‌ر گرووپێكی ناو حزبێكی كوردی كاره‌ساتی به‌سه‌ر ئێمه‌ی كورد هێنا، زه‌ویوزار و موڵكه‌كانمان جارێكی تر له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب داگیر كرایه‌وه و حوكمی عه‌ره‌بیمان به‌سه‌ردا سه‌پێنرایه‌وه.
زیاتر باسی له مه‌ینه‌تییه‌كانیان كرد و گوتی، كورد له كه‌ركووك ئێسته وه‌ك هاووڵاتیی پله چوار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌سه‌ر ماڵ و زه‌ویی خۆمان ده‌رمان ده‌كه‌ن و عه‌ره‌ب نیشته‌جێ ده‌كرێت، له به‌غداشه‌وه هاوكاریی هاووڵاتییه عه‌ره‌به‌كان ده‌كرێت، ئه‌و شه‌ش په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ته‌نیا له ڕاگه‌یاندن خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌گه‌رنا نا‌وێرن هیچ هه‌ڵوێستێكیان له ناوخۆی كه‌ركووك هه‌بێت.
له‌دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، سه‌دان هه‌زار دۆنم زه‌ویی كوردی كه‌ركووك داگیر كران و به چڕی به عه‌ره‌بكردن ده‌ستی پێ كرد، هاووڵاتییانی كورد گرووپێكی ناو یه‌كێتی له دۆخی خراپیی ژیانیان به به‌رپرس ده‌زانن.