
لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جادە و ڕێگاوبانەکان ، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 20 ملیار دینار تەرخان کرا بۆ دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی پڕۆژەی وەستاوی جادەی دووسایدی کەلار – دەربەندیخان ( کەلار-سلێمانی ) کە ماوەیەک بوو وەستابوو. کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی دەڤەری گەرمیان و ئاسانکارییەکی زۆریش بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە دەکات.