
له سنووری پارێزگای هه‌ولێر پاڵاوگه و شوێنه نایاساییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ئه‌و بڕیاره‌ش كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌م بڕیاره نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌وڵێر راگه‌یاند له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم لیستێك بۆیان ڕه‌وانه كراوه كه ئاماژه به‌وه كراوه سه‌د و شه‌ش پاڵاوگه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ن، به‌ڵام ئه‌و لیسته هی ساڵی دووهه‌زار و پازده‌یه.
گوتیشی پێشووتر چه‌ندین جار سه‌ردانی ئه‌و پاڵاوگانه‌یان كردووه و له ئێستادا به‌شێك له‌و پاڵاوگانانه نه‌ماون و به‌شێكی دیكه‌ی پاڵاوگه‌كانیش تازه دروست كراون.
دووپاتیشی كرده‌وه پاڵاوگه نایاساییه‌كان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت كه به‌پێی ستانده‌ر كاره‌كانیان ناكه‌ن.