
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پلانیدایه ڕێگای نێوان شاره‌كانی كوردستان به جوود ساید بكات، له‌و چوارچێوه‌شدا ڕێگای نێوان ده‌ربه‌ندیخان كه‌لار وه كه‌لار بۆ كفری جوود ساید كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه.
ئه‌ندازیار عه‌دنان خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگاوبانی گه‌رمیان، ڕاگه‌یاند:” هه‌ریه‌كه له ڕێگای جوود سایتی كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار كفری و دروستكردنی دیواری ڕاگر بۆ ڕێگای سه‌رته‌كی به‌مۆ كاریان تێداده‌كرێت به‌به‌رده‌وامی”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:” ڕێگای جووت سادی كه‌لار بۆ ده‌ربه‌ندیخان 36% كاره‌كانی ته‌واو بووه،ڕێگای جووت سادی كه‌لار بۆ كفری 80% ته‌واو بووه، دیواری ڕاگری ڕێگای سه‌رته‌كی به‌مۆ 50% كاره‌كانی ته‌واو بووه”.
زانیاری زیاتریدا:”بوودجه‌ی ڕێگای جوود سادی كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان 138 ملیار دیناره، 42 ملیار دیناری بۆ سه‌رف كراوه، بوودجه‌ی ڕێگای جوود سایدی كه‌لار بۆ كفری 45 ملیلر دیناره 28 ملیار دیناری بۆ سه‌رف كراوه، پڕۆژه‌ی ڕاگری دیواری ڕێگای سه‌رته‌كی به‌مۆ بوودجه‌كه‌ی 250 ملیۆن دیناره”.
ڕێگاكانی كه‌لار بۆ ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار بۆ كفری ڕێگای ستراتێژین و به‌شێكی زۆری كێشه‌ی ڕێگاوبان چاره‌سه‌ر ده‌كات و شاره‌كان نێوانیان ده‌بێته جوود ساید و ڕوداوه‌كانی هاتووچۆ كه‌م ده‌بێته‌وه”.