
بەپێی زانیارییەكانی، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی ٩ی ٢٠٢٠، بەهرۆز جەعفەر، نووسەر و چالاكوانی شاری سلێمانی و یەكێك لە ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی، لەسەر نووسینی وتارێك بە ناونیشانی (تا كەی سەرۆك كۆمار ڕۆنگ ساید لێ ئەخوڕێت؟)، سكاڵای لە دژ تۆمار كراوە و لە بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ دەستگیر كراوە.
هەر لەمبارەیەوە ئاسۆ هاشم، پارێزەری راوێژكار لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) جەختی كردۆتەوە كە بەهرۆز جەعفەر لەسەر سكاڵای بەرهەم ساڵح و لەسەر وتارێكی ڕۆژنامەوانی دەستگیر كراوە و پشتیوانیی خۆی وەكوو تیمی پارێزەران بۆ دەربڕی.