نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی: تاكو كه‌ركوك داگیركرابێت به‌شداری هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك ناكه‌ین

پارتی: تاكو كه‌ركوك داگیركرابێت به‌شداری هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك ناكه‌ین

لە بارەگای مەڵبەندی كەركووكی یەكیتیی نیشتمانیی كوردستان بە بەشداری بەرپرسانی حزبە كوردستانییەكان جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان ئەنجام درا.

مەریوان جەلال، كارگێڕی لقی كەركووكی پارتی، ڕاگەیاند: “ئێمە وەكو پارتی بەشداریی هیچ كۆبوونەوەیەك لە ناو شاری كەركووكدا ناكەین، چونكە شارەكە بەداگیركراو دەزانین.

گوتیشی: “پێشتر كۆبوونەوەیەك لە قەرەهەنجیر ئەنجام درا پارتیش بەشداری كرد، بەڵام لەناو كەركووك بەشدار نابین بەو دۆخە نالەبارەی شارەكە و كۆبوونەوەی لەو شێوەیەش هیچ بەرهەمێکی نابێت.

سەبارەت بە ئەوەی لەو كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کراوە، ئەو بەرپرسەی پارتی، گوتی: “دەزگاكانی هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی كۆبوونەوەیان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی داهاتوو ئەنجام داوە و بەرنامەیان داڕشتوە بۆ ئایندە و كۆبوونەوەكانیان بەردەوام دەبێت.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *