
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی عێراق کرد. نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
کۆبوونەوەکە لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، هەردوولا پرۆسه‌ى سياسى، دۆخى عێراق به‌گشتى، دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵیی عێراقيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان تاوتوێ كردووە. نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ى به رۆڵى ئه‌رێنیی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه كه نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌مى. لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، سيستەمى فيدراڵی له عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، جموجوڵه‌كانى داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووە. دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەک: سه‌ر‌له‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو جێنين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد. له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عێراق به‌گشتى و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان تاوتوێ كرد. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى ئه‌رێنيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه كه نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و ته‌حه‌دياتى به‌رده‌مى. سيستمى فيدراڵى له عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، جموجووڵه‌كانى داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.